ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌رده‌ن

ئه‌مریكا هۆشداری راسته‌وخۆ ده‌داته‌ ئه‌رده‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو به‌شداربێت له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریا.


گلب دستیانیكۆ كونسوڵی روسیا له‌ئه‌رده‌ن رایگه‌یاندوه‌:" ئه‌رده‌ن ده‌یه‌وێت له‌ڕووی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریا، به‌شدار بێت، به‌ڵام روبه‌ڕووی كۆسپی زۆر بووه‌ته‌وه‌".


رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" دیارترینی ئه‌و كۆسپانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و وڵاته‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ئه‌رده‌ن و كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ نه‌كه‌ن".


جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌:" به‌ڵام دواجار ئه‌رده‌ن هه‌موو ئه‌و كۆسپانه‌ تێده‌په‌ڕێنێت و به‌شداربێت له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریا".


PUKmedia ئاژانسه‌كان 

14/3/2019 21:50:00