گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شه‌نگال هه‌ڵده‌درێنه‌وه‌

سبه‌ینێ هه‌ینی پرۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شه‌نگال ده‌ست پێده‌كات و یه‌كه‌م گۆڕ هه‌ڵده‌درێته‌وه‌.

فوئاد عوسمان به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان رایگه‌یاندوه‌:" رۆژی ھه‌ینی له‌ رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی عێراق و تیمێكی وه‌زاره‌ی كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوانی ھه‌رێم و رابه‌ری ئێزدییه‌كان ، یه‌كه‌م گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی ئێزدییه‌كان له‌ گوندی كۆجۆی شه‌نگال ھه‌ڵده‌درێته‌وه‌. 


ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:"به‌ پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ رابردوودا كراوه‌ بۆ ھه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان، وه‌زاره‌كاتی كاروباری شه‌ھیدان سه‌رپه‌رشتی  ھه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان ده‌كات و تیمێكی تایبه‌تیش به‌شداری ده‌كات.


له‌سه‌ره‌تای په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سه‌ر عیراق و سوریا، كوردانی ئێزیدی شه‌نگال كه‌وتنه‌ به‌ر ئه‌و په‌لاماره‌ی داعش و به‌سه‌دان و هه‌زاران كه‌سیان لێكوژراو رفێندرا.


PUKmedia سه‌رچاوه‌، كوردسات نیوز 

14/3/2019 21:37:00