باغوز.. شه‌ڕ گه‌یشتووه‌ته‌ ناو كۆڵانه‌كان

شه‌ڕ له‌دواهه‌مین مۆڵگه‌ی داعش له‌سوریا به‌رده‌وامه‌و شه‌ڕڤانان شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌ك تیرۆرست ده‌كوژن.


شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌ڕ به‌سه‌ختی له‌ناو كۆڵاته‌كانی باغوز به‌رده‌وامه‌و زیاتر له‌20تیرۆرست ده‌ر ئه‌نجامی بۆردومان و شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان كوژراون.


وتیشی: هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرستی داعش له‌ناو شارۆچكه‌ی باغوزی رۆژهه‌ڵاتی فورات ماون و شه‌ڕ ده‌كه‌ن.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا 15 شه‌ڕڤانی سوریای دیموكرات برینداربوون.


PUKmedia سامان یاروه‌یس

14/3/2019 19:15:00