ئۆپیك پشتیوانی وڵاتانی تازه‌پێگه‌یشتوو ده‌كات

له‌ ھه‌وڵێكدا بۆ پشتیوانیكردنی وڵاتانی تازه‌پێگه‌یشتوو، سندوقی ئۆپیك بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به‌ ئۆفید بڕی 303 ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكردووه‌ بۆ پڕۆژه‌كانی ژێرخانی ئابوریی ھه‌ندێك له‌و وڵاتانه‌.

ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش  پرۆژه‌كانی تایبه‌ت به‌ كه‌رتی گواستنه‌وه‌و ئاو و وزه‌ له‌و وڵاتانه‌ ده‌گرێته‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی سندوقی ئۆپیك بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا ئاشكرایكردووه‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ تایبه‌ت ده‌كرێت به‌ پشتیوانیكردنی پڕۆژه‌ زیندووه‌كانی كه‌رتی گشتی له‌ ھیندۆراس و مه‌دغه‌شقه‌رو ماڵدیڤ و سه‌نیگال و سورینام و ئۆزبه‌گستان.

ئه‌نجومه‌نی سندوقی ئۆپیك بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی نێوده‌وڵه‌تی به‌جیا بڕی 300 ملیۆن دۆلاریشی ته‌رخانكردووه‌ بۆ پڕۆژه‌كانی تایبه‌ت به‌ گه‌یاندنی ئاوی پاكژ بۆ گوندنشینه‌كانی وڵاتی چاد.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

14/3/2019 17:46:00