په‌روین بابه‌كر پیرۆزبایی له‌ الانصات المركزی ده‌كات

به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی (الانصات المركزی) په‌روین بابه‌كر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، بروسكه‌یه‌كی پپیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنوسه‌رو رۆژنامه‌نووسانی ئه‌و هه‌واڵنامه‌یه‌ كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:   

به‌رێزان و هاوڕێیانی هه‌واڵنامه‌ی ( الانصات المركزی) یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ پیرۆزبایی یادی بیست و پێنج ساڵی دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌كه‌تان لێ ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین ئه‌م یادی یوبیلی زیوینه‌ ببێته‌ هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنی زیاترتان و هه‌میشه‌ به‌ چالاكی و سه‌ركه‌وتوانه‌ بتان بینین.

 خۆشحاڵین راگه‌یاندنی یه‌كێتی كه‌سانی وه‌ك ئێوه‌و هاوشێوه‌كانتانی تیادایه‌و به‌ دڵسۆزی و بێپشوودان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی تری حزبماندا له‌ به‌ره‌و پێشچوون ناوه‌ستن.

دووباره‌ به‌ڕێزه‌وه‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین و هه‌ر بمێنن بۆ كاری باش و باشتر..

 په‌روین بابه‌كر
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی   

PUKmedia

14/3/2019 15:54:00