فڕۆكەخانەی سلێمانی ئاسمانی بەڕووی فڕۆكەیەكدا دادەخات

فڕۆكەخانەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانەی عیراقییەوە ئاگادار كراونەتەوە كە جموجوڵی فڕۆكەی جۆری بۆینگ 737ی ماكسیان قەدەغەكردوەو بڕیارەكەش خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

دانا محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia رایگەیاند: دەسەڵاتی‌ فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی بڕیاری قەدەغەكردنی جموجوڵی فڕۆكەی جۆری (بوینگ MAX 737)ی دەركردوە.

رونیشیكردۆتەوە: لەئاگاداری نامەیەكدا دەسەڵاتی‌ فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی بڕیاری قەدەغەكردنی جموجوڵی فڕۆكەی جۆری بوینگ MAX 737 دەركرد لەهاتوچۆكردن بەسەر ئاسمانی عیراقداو بڕیارەكەش ئەمڕۆ 14ی ئاداری 2019 خراوەتە بواری‌ جێبەجێكردنەوە.

PUKmedia

 

14/3/2019 15:37:00