هاوكینگ ده‌چێته‌ سه‌ر دراوی به‌ریتانیا

ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی ستیڤن هاوكین، گه‌ردوونناس و فیزیای تیۆریی به‌ریتانیدا تێپه‌ڕده‌بێت، بۆ رێزلێنانیش له‌و زانایه‌، داڕشتگه‌ی دراوی شاهانه‌ی به‌ریتانیا، ناوی هاوكینگ و كونه‌ڕه‌شه‌كانی خسته‌سه‌ر دراوی كانزایی 50 پێنسی.

له‌ رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له‌ ساڵی رابردو، ستیفن هاوكینگ له‌ ته‌مه‌نی 76 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی ساڵێكیش به‌سه‌ر كۆچی دوایی ئه‌و زانایه‌دا، داڕشتگه‌ی دراوی شاهانه‌ی به‌ریتانیا، بۆ رێزلێنان له‌ كاره‌كانی، ناوی ستیفن هاوكینگ و وێنه‌ی (كونه‌ ڕه‌شه‌كان) و رێسای ناسراوی هاوكینگ  (S = kc^3 A / 4ℏG)ی خستووه‌ته‌ سه‌ر دراوی كانزایی 50 پێنسی.

 

 

 

 

555555.jpg

ستیفن هاوكینگ، گه‌ردونناس و زانای بواری فیزیای تیۆری، ناوی ته‌واوی (ستیفن ویلیام هاوكینگه‌)، كه‌ له‌ 8-1-1942 هاتووه‌ته‌ دنیاوه‌و له‌ بواری فیزیاو گه‌ردوونناسیدا چه‌ندین كتێبی گرنگی نووسیوه‌، له‌وانه‌ (كورتیله‌یه‌ك له‌ مێژووی كات، دیزاینی مه‌زن، گه‌ردوون له‌ توێكڵه‌ گوێزێكدا و چه‌ندین كتێبی ترو دوایین كتێبیشی ساڵی رابردو بڵاوكرایه‌وه‌ به‌ ناوی (وه‌ڵامه‌ كورته‌كان بۆ پرسیاره‌ گه‌وره‌كان).

هاوكینگ له‌ ماوه‌ی ژیانیدا توانیویه‌تی چه‌ندین لایه‌نی شاراوه‌ی گه‌ردوون، به‌تایبه‌تی كونه‌ڕه‌شه‌كان بناسێنێت، هه‌روه‌ها رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ ناساندنی دیارده‌ گه‌ردوونی و تیۆرییه‌ فیزیاییه‌ ئاڵۆزه‌كان به‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك. هاوكینگ له‌ ته‌مه‌نی گه‌نجییه‌وه‌ دووچاری نه‌خۆشیی ALS ده‌بێت، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ته‌واوی جه‌سته‌ی له‌كارده‌كه‌وێت و ته‌نانه‌ت توانای قسه‌كردنیش له‌ده‌ستده‌دات، بۆیه‌ ته‌واوی ژیانی له‌سه‌ر كورسییه‌كی جوڵاو بوو و له‌ڕێی سیستمێكی كۆمپیوته‌رییه‌وه‌ ئاخاوتنی ئه‌نجامده‌دا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

14/3/2019 15:31:00