پەرلەمان گفتوگۆی چەند پرۆژە یاسایەك دەكات

پەرلەمانی عیراق بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چەند پرۆژەیەك كۆدەبێتەوە.

لەوبارەیەوە حەسەن ئاڵی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عیراق بە PUKmediaی راگەیاند: ئەمڕۆ پەرلەمان كۆبوونەوەی چوارەمی خولی دووەمی یاسادانانی ئەنجامدەدات و بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكەش خوێندنی یەكەمی بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای پشكێنەری گشتی و هەمواری یاسای دادگای فیدراڵی دەكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ناكرێت، چونكە لەناو بەرنامەی كارەكەدا نیە، بەڵكو گفتوگۆ لەبارەی هەمواری چەند پرۆژەیەكەوە دەكرێت.

PUKmedia تایبەت  

14/3/2019 15:14:00