سه‌رۆك كۆمار: عیراق بۆ پێكھێنانی بازرگانی ھاوبه‌ش هه‌وڵده‌دات

سه‌رۆك به‌رھه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌كرانه‌وه‌ی عیراق له‌ بواری ئابووری و په‌ره‌پێدانی بازرگانی به‌رووی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ به‌ تایبه‌تی له‌بواره‌كانی وه‌به‌رھێنان و بازرگانی و پیشه‌سازی و كشوكاڵدا كرد.

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رھه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 14-3-2019 له‌ كۆشكی سه‌لام چاوی كه‌وت به‌ وه‌زیری بازرگانی و وه‌به‌رھێنانی عه‌ره‌بستانی سعودی ماجد قه‌سه‌بی و وه‌فدی یاوری.

له‌ میانی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌گرنگی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵیه‌كانی نێوان عیراق و عه‌ره‌بستانی سعودی و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانیان كرد، ھاوكات تیشكی خسته‌ سه‌ر ھه‌وڵه‌كانی عیراق بۆ پێكھێنانی سیسته‌مێكی بازرگانی ھاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه‌، جه‌ختیشی كرده‌وه‌كه‌ ھۆكارێكیش ده‌بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتنی گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا به‌گشتی.

له‌لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری سعودی ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ فراوانكردنی ئاسۆی ھاریكاری ئابووری و كار ئاسانكردنی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی وئابووری له‌ ڕێگای كاراكردن وه‌گه‌ڕخستنی خاڵه‌ سنورییه‌كان بۆ به‌ھێزكردنی جوڵه‌ی بازرگانی له‌ نێوان ھه‌ردو ووڵاتدا.

شایانی باسه‌ ھه‌ر یه‌ك له‌ وه‌زیری بازرگانی عیراق محه‌مه‌د ھاشم عانی و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی دیداره‌كه‌ بوون.

PUKmedia

 

500 (2).jpg

14/3/2019 13:44:00