خاتوو شاناز: خزمه‌تی زیاتری منداڵانی كوردستان بكرێت

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌چوارچێوه‌ی ده‌وامی ئاسایی خۆیدا پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان

ئه‌مڕۆ14-3-2019 خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی شاری سلێمانی، پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان .

له‌دیدارێكدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌گرنگییه‌وه‌ باسی له‌وه‌كرد ، پێویسته‌ هه‌وڵ و كۆششی زیاتر بكرێت له‌پێناو خزمه‌تكردن به‌منداڵانی كوردستان و سوپاس و ستایشی رۆڵی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستانیكرد كه‌ به‌به‌رده‌وامی بێ ووچان درێخیان نه‌كردوه‌ له‌ خزمه‌تكردن به‌منداڵانی كوردستان و سه‌یوانی پارێزگاریكردن بوو له‌منداڵانی بێ نه‌وای هه‌رێمی كوردستان.

پاشان لای خۆیانه‌وه‌ وه‌فدی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان سوپاسی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیانكرد كه‌ به‌رده‌وام پاڵپشت و پشتیوانی سه‌رخستنی پڕۆژه‌كانی رێكخراوه‌كه‌یانه‌ بووه‌  له‌ بواری خزمه‌تكردن به‌منداڵانی كوردستان .


PUKmedia تایبه‌ت

79.jpg

14/3/2019 11:37:00