تانکەرێک وەرگەڕاو شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

لەسەر رێگای سلێمانی_کەرکوک تانکەرێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.

لەو بارەیەوە راگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا روداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لەسەر ڕیگای خێرای نێوان سلێمانی_کەرکوک رویدا.

ئاماژە بەوەشکراوە کە بەهۆی ئەو روداوەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرە گیانی لەدەستدا.

PUKmedia تایبەت

٩.jpg

11/2/2019 14:46:00