زیانه‌كانی لافاوی ئه‌مساڵ به‌ پێنج ملیار دینار ده‌خه‌مڵێنرێت

زیانی لافاو و باراین بارینی ئه‌مساڵ به‌ پێنج ملیار دینار ده‌خه‌مڵێنرێت و به‌رێوه‌به‌ری چاككردنه‌وه‌ و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانییش رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ست به‌ چاككردنه‌وه‌ی رێگاكان وپرده‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌،  هاوكات حكومه‌تیش به‌نیازه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی رێگاوبان كه‌له‌شۆفێران وه‌رده‌گیرێت بۆ چاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كان به‌كاربهێنرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ جه‌مال محه‌مه‌د ره‌زا به‌رێوه‌به‌ری چاككردنه‌وه‌ و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ به‌هۆی زۆری باران بارین و لافاوه‌وه‌ زیان به‌ر 3 پردی سه‌ره‌كی كه‌وتووه‌.

وتیشی: پردی سه‌ره‌كی نێوان كه‌لار ده‌ربه‌ندیخان كه‌ ناسراوه‌ به‌ پردی ده‌ره‌ دۆینه‌ زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه‌ و هاوكات به‌شێكی پردی كانی ساردیش داڕوخاوه‌ و پردی مۆكه‌به‌ش چاككراته‌وه‌.

جه‌مال محه‌مه‌د ره‌زا داواشیكرد ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییانه‌ی له‌سه‌ر پرده‌كان هه‌یه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌، چونكه‌ داڕوخان  و تێكچوونی ئه‌و پردو ڕێگایانه‌ ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌ لافاو باران بارینه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵكو به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌ زیاده‌ڕه‌وییه‌وه‌ هه‌یه‌.

وتیشی: ئه‌وچاره‌سه‌رانه‌ی له‌ ئێستادا بۆ ڕێگا و پرده‌كان كراوه‌ چاره‌سه‌ری كاتین و دوای ته‌واو بوونی وه‌رزی باران ده‌بێت بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بكحرێت و چاككرێنه‌وه‌.

PUKmedia عومه‌ر كه‌ریم

گه‌لی كوردستان

11/2/2019 13:25:00