چه‌مچه‌ماڵ.. دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌كرێن

ئه‌مڕۆ 11-2-2019، له‌ ڕاگه‌یانراوێكدا به‌‌ڕێوه‌‌به‌‌رایه‌‌تی ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانی كه‌ كۆپیكی بۆ  PUKmedia نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌،  پاش گه‌‌ڕان و پشكنین هێزه‌كانی به‌‌ڕێوه‌‌به‌‌رایه‌‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی توانیان دووتۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ تۆمه‌تباربوون به‌ دزیكردن له‌ ماڵێك.

 هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ راگه‌یه‌یه‌نراوه‌، ‌ تۆمه‌تباره‌كان چه‌ن رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌‌مانچه‌یه‌ك و برێك پاره‌‌ یان له‌ ماڵێك دزیوه‌، له‌ ‌ئێستاشدا به‌‌پێی ماده‌‌ی 443 له‌‌یاسای سزادانی عیراقی به‌‌ندن و دانیان به‌‌تاوا‌نه‌‌كه‌‌یانداناوه‌.

هه‌ر له‌راگه‌یانراوه‌كه‌ی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی هاتووه‌، ده‌ڵنیایی ته‌‌واوی ئه‌ده‌ینه‌ ھاووڵاتییانی خۆمان كه‌‌له‌ ھه‌‌وڵه‌كانیان  به‌‌رده‌‌وامه‌‌ ده‌بن له‌ بنبڕكردنی دیارده‌‌ی دزی و ده‌ستگیركردنی تاوانباران و راده‌‌ست كردنیان به‌‌یاسا.

PUKmedia عه‌دنان كه‌لهوڕی

 

2215411.jpg

11/2/2019 12:44:00