هاتوچۆ په‌یام بۆ شۆفێران به‌جێ ده‌هێڵێت

هاتوچۆی سلێمانی په‌یامی ئاگاداری به‌ ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه‌ به‌جێ ده‌هێڵێت شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، پارك كردنی ئۆتۆمبێل له‌ ده‌سته‌چه‌پی هه‌ندێك شه‌قام دووچاری سزای داراییان ده‌كاته‌وه‌ .

له‌وباره‌یه‌وه‌ كاروان سدیق وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا به‌مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كان، هاتوچۆی ناو شاری سلێمانی په‌یامی ئاگاداری به‌ ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه‌ به‌ جێ ده‌هێڵێت و شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌ دوای به‌رواری 17-2-2019پارك كردنی ئۆتۆمبێل له‌ ده‌سته‌چه‌پی شه‌قامی خزمه‌تگوزاری بازنه‌ی مه‌لیك مه‌حمود سزای دارایی له‌سه‌ره‌.

سه‌باره‌ت به‌ بڕی سزاكه‌ش رایگه‌یاند: به‌پێی یاسا بڕی سزای پارك كردنی ئۆتۆمبێل له‌شوێنی رێگه‌ پێنه‌دراو 30 هه‌زار دیناره‌ و له‌م قۆناغه‌دا ته‌نها شه‌قامی بازنه‌ی مه‌لیك مه‌حمود ده‌گرێته‌وه‌، له‌ داهاتووشدا پلانی تر بۆ به‌شێك له‌ شه‌قامه‌كانی ناوشار راده‌گه‌یه‌نین.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

فۆتۆ/ هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان

12.jpg

11.jpg

10.jpg

11/2/2019 12:05:00