دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا

دوو كرێكاری ئاواره‌ له‌ كه‌لار گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش گومان ده‌كرێت به‌هۆی غازی مۆلیده‌وه‌ خنكابێتن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌لی جه‌مال قدووری وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 11-2-2019 دوو كرێكار له‌ پرۆژه‌یه‌كی نوێی نیشته‌جێبوون له‌قه‌زای كه‌لار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وتیشی: دوای گه‌شتنی مه‌فره‌زه‌كانی 104 ی كه‌لار و پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، گومان ده‌كرێت مۆلیده‌ له‌ژووره‌كه‌یان كاریكردبێت و به‌هۆی غازی مۆلیده‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دابێت.

راشیگه‌یاند: ئه‌و دوكرێكاره‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ئاواره‌ی سوریان و به‌مه‌به‌ستی كاركردن روویان له‌سنووری گه‌رمیان كردووه‌، له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی بشكنین ته‌رمه‌كانیان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانیان ده‌ستیپێكردووه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان

18.jpg

16.jpg

15.jpg

20.jpg

11/2/2019 11:34:00