فه‌ره‌نسا پشتیوانی هه‌سه‌ده‌ ده‌كات

تۆپخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ خاكی عیراقه‌وه‌ پشتیوانی له‌ ئۆپراسیۆنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كات بۆ كۆتاییهێنان به‌ تیرۆرستانی داعش له‌ سوریا.

ئه‌مڕۆ 11-2-2019، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تۆپخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا كه‌ له‌ خاكی عیراقدا جێگیركراون، پشتیوانی له‌ ئۆپراسیۆنی هه‌سه‌ده‌ ده‌كه‌ن بۆسه‌ر دوامۆڵگه‌ی تیرۆرستانی داعش.

 له‌وباره‌یه‌وه‌ كۆڵۆنیڵ "فرانسوا رێژیس" فه‌رمانده‌ی تیمی تۆپهاوێژی فه‌ره‌نسا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه‌: هێزه‌كانیان له‌ مه‌ودای كه‌متر له‌ 10 كیلۆمه‌تر له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدا جیگیرن.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌پێشڕه‌ویی به‌رده‌وامدان بۆ ئازادكردنی ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ له‌ سوریا له‌ژێر ده‌ستی تیرۆرستانی داعشدا ماوه‌، به‌پێی دوایین ئاماری هه‌سه‌ده‌، شه‌ڕڤانان توانیویانه‌ كیلۆمه‌ترێك له‌ گوندی باغوزی سه‌روو پێشڕه‌وی بكه‌ن و 29 خاڵی سه‌ربازیش له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگیربكه‌ن و ده‌یان تیرۆرستی داعشیش بكوژن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

11/2/2019 09:56:00