گۆگڵ یادی ماری منیب ده‌كاته‌وه‌

ئه‌مڕۆ له‌ یادی له‌ دایك بوونی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی میسری ماری منیب، گۆگڵ وێنه‌ی كاریكاتێری ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی له‌سه‌ر باگراوه‌ندی لۆگۆكه‌ی دابه‌زاندوه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك یادێك بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ناوداره‌.

زۆرجار كۆمپانیای گۆگڵ گۆڕانكاری له‌سه‌ر وێنه‌ی سه‌ر لۆگۆكه‌ی ده‌كات، كه‌ هه‌ندێجار وێنه‌ی كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌نده‌ جیهانی و عه‌ره‌بییه‌كان داده‌نێت له‌ یادی له‌ دایك بوون یان كۆچی دواییاندا، كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه‌.

 ئه‌مڕۆش 11 فێبرایه‌ر كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی له‌دایكبوونی ماری منیب كه‌ ساڵی 1905 له‌ دایكبووه‌، كۆمپانیای گۆگڵ وێنه‌ی كاریكاتێری ئه‌و هونه‌رمه‌ندی له‌سه‌ر لۆگۆكه‌ی داناوه‌.

PUKmedia سكای نیوز العربیه‌ 

454154545.jpg

11/2/2019 09:37:00