ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ كه‌رتی ستۆكهۆڵم هه‌ڵده‌بژێردرێت
به سه‌رپه‌رشتی كۆمیته‌ی سوید له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا و به‌ده‌نگدانی نهێنی ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ كه‌رتی ستۆكهۆڵم هه‌ڵبژێردرا.
ڕۆژی 10-2-2019 به سه‌رپه‌رستی كۆمیته‌ی سوید كه‌رتی رێكخستنی ستۆكهۆڵم كۆبوه‌وه، سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به خوله‌كێك وه‌ستان بۆ رێز لێگرتن بۆ گیانی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد ودواتر ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه روون كرایه‌وه و ده‌سته‌ی پێشوو وه‌كو نه‌رێت سوپاسی ئه‌ندامانیان كرد به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی له قۆناغی رابردودا به ده‌نگی ئه‌وان به‌پرسیارێتیان وه‌رگرتبوو له دوای ئه‌وه لێپرسراوی كۆمیته باسێكی كورتی ناوخۆی حزب و وڵاتی كرد و تیشكی خسته سه‌ر یه‌كگرتوی حزب كهتوانراوه له ماوه‌ی رابردودا چه‌ندین ده‌ستكه‌وت به‌دی بهێرێت و هه‌روه‌ها موژده‌ی كۆنگره و نوێونهوهی له‌دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و راگه‌یاند و تیشكی خسته سه‌رئه‌وه‌ی له هه‌ر گۆڕانكاریهكدا ڕێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش به‌شێك ده‌بێت لێی و ده‌بێت ئاماده‌كاری و چاكسازی و به‌رنامه‌ی خۆ ڕێكخستنه‌وه له‌سویده‌وه ده‌ست پێ بكات.
پاشان هه‌ر یه‌ك له لێپرسراوی به‌شه‌كانی رێكخستن و چاودێری و دارایی كۆمیته ته‌وه‌ری میكانیزمی هه‌ڵبژاردن و چۆنێتی ئه‌رك و ماف و به‌رپرسیارێتیان سه‌باره‌ت به‌ده‌سته‌ی نوێ بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه، له‌دوای وته‌ی كۆمیته ئه‌ندامان به پرسیار و پێشنیازه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌یان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.
ته‌وه‌ری كۆتایی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو،له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا و به‌ده‌نگدانی نهێنی ده‌سته‌یه‌كی نوێ متمانه‌یان پێ درا كه پێكهاتبوون له‌م هه‌ڤاڵانه.
1- فواد بابان لێپرسراوی كه‌رت
2- له‌نجه فه‌وزی ڕه‌شید كارگێر
3- سامان فه‌قێ محمد كارگێڕ
4- ژیان سه‌عید كارگێڕ
5- شوانه وه‌لی كارگێڕ
PUKmedia-فەلاح ئەحمەد رەشید -سوید
11/2/2019 09:35:00