ده‌قی یاسای بودجه‌ له‌ وه‌قائیعی عیراقی بڵاوكرایه‌وه‌

ئه‌مڕۆ 1-2-2019، یاسای بودجه‌ی گشتی 2019 له‌ ژماره‌ی نوێی وه‌قائیعی عیراقیدا بڵاوكرایه‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دادی عیراق كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، ئه‌مڕۆ له‌ ژماره‌ (4529) ی رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عیراقی، یاسای بودجه‌ی گشتی 2019ی عیراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئیمزاكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار یاساكه‌ له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عیراقی بڵاوكرایه‌وه‌.

 هه‌ر به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی داد، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وه‌رده‌كاری و به‌نده‌كانی یاسای بودجه‌ له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عیراقی، یاساكه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

PUKmedia به‌غدا  

11/2/2019 09:03:00