وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی ھه‌ماھه‌نگی و چۆنێتی به‌ره‌و پێشچونی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی شوباتی ٢٠١٩ وه‌فدێكی باڵای ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كردو له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌.

 

له‌ووته‌یه‌كدا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێڕای به‌خێرھاتنیان باسی له‌گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌ت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد به‌ئامانجی خزمه‌تكردنی زیاتری كۆمه‌ڵگه‌.

 

لای خۆیانه‌وه‌ ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد كه‌له‌ڕابردوودا به‌باشی ئه‌زمونی حكومڕانییان له‌ناوچه‌كه‌دا به‌رجه‌سته‌ كردووه‌و ئومێدیان خواست زیاتر په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان بدرێت.

 

PUKmedia  فۆتۆ كاوه‌ جاسم

10/2/2019 22:54:00