وەفدێكی مەڵبەندی حەمرین سەردانی سەرۆك كۆمار دەكات
ئەمڕۆ وەفدێكی مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستانی خورماتوو بە سەرپەرشتی مەلا كەریم شكور بەرپرسی مەڵبەند و ئەندامێتی جێگر و كارگێر و چەند كادرێكی تری یەكێتی سەردانی سەرۆك كۆماریان كرد.
لەسەردانەكەدا وێڕای پیرۆزباییەكی گەرمی وەفدەكە لە د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق چەندین بابەتی ئەمنی و ئیداری و خزمەتگوزاری خرایە بەر باس و پاشانیش گفتوگۆ لە سەر زەرەر و زیانی گیانی و ماڵی پێكهاتەی كوردی لە رووداوەكانی ساڵی 2017 دا كراو ئەوە روونكرایەوە كە قەرەبوكردنەوەی پێكهاتەی كوردی رێخۆشكەرە بەرە و چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە خورماتوو.
لەبەرامبەریشدا سەرۆك كۆمار بەڵێنی دا كە پشتیوانی خەڵكی خورماتوو بێت و توانای خۆی بخاتە گەڕ بۆ هاوكاری دانیشتوانی خورماتوو.
PUKmedia عەدالەت میعاد
10/2/2019 18:38:00