له‌ میسر 40 مۆمیاكراو ده‌دۆزرێنه‌وه‌

له‌ یه‌كه‌مین دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واری له‌ 2019 دا له‌ میسر، 40 ته‌رمی مۆمیاكراو دۆزرانه‌وه‌و وه‌زیری شوێنه‌واری میسریش ده‌ڵێت، به‌شێكیان ژن و منداڵن.
له‌ یه‌كێك له‌ ناوچه‌كانی منیا گۆڕستانێك له‌ ناوچه‌ی تونای جه‌به‌ل له‌ پارێزگای منیا دۆزرایه‌وه‌ كه‌ پڕبوون له‌ تابووتی به‌ردین و له‌ناو ئه‌و تابووتانه‌ش ته‌رمی مۆمیاكراو هه‌بوون.

وه‌زیری شوێنه‌واری میسڕی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌، 10 له‌و 40 ته‌رمه‌ی مۆمیاكرا بوون، منداڵ بوون و ئه‌وانی تریش ژن و پیاو بوون.

وه‌زاره‌تی شوێنه‌واری میسڕی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا زانیاری زیاتری له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌كه‌ ئاشكرا كردووه‌، كه‌ لێكۆڵه‌رانی شوێنه‌وار تیمێكی میسڕی بووینه‌، له‌ ناوچه‌كه‌ سێ ڕێڕه‌و هه‌بووه‌ كه‌ هه‌ر هه‌موویان به‌ره‌و گۆڕستان ده‌ڕۆیشتن.

وه‌زیری ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای شوێنه‌واری میسر ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ڕێگه‌ی له‌ گۆڕنان له‌نێوان ئه‌و 40 ته‌رمه‌ مۆمیاكراوه‌ جیاواز بوون، تێیاندا بوو له‌ ناو خانووی به‌ردین و هه‌بوون له‌ ناو خانووی دار، مۆمیا كرابوون، هه‌شبوو له‌سه‌ر زه‌وی مۆمیا كرابوو.

جێی باسه‌، دوای چه‌ندین ساڵ له‌ گه‌ڕان و پشكنین و دۆزینه‌وه‌ی سه‌دان ته‌رمی مۆمیاكراو و گۆڕستان و ناوچه‌ی شوێنه‌واری، هێشتا ماوه‌ ماوه‌ له‌ میسڕ ناوچه‌ی شوێنه‌واری ده‌دۆزرێته‌وه‌.


PUKmedia كوردسات نیوز

7/2/2019 10:33:00