پەروین بابەكر: سامانی سروشتی بكرێتە ئامرازی خۆشگوزەرانی

(پریسما ریپۆرت) كەسەنتەرێكی توێژینەوەی ئەمەریكییە و بەهاوبەشی لەگەڵ گۆڤاری  (فۆرن پۆلیسی)، لەشێوەی پاشكۆدا راپۆرتێكی فراوان و هەمەلایەنەیان لەسەر هەرێمی كوردستان ئامادەكردووە، لەو راپۆرتەدا كەبەناونیشانی (هەستانەوەی كوردستان، تیشكخستنە سەر هەرێم) بڵاوكراوەتەوە و لەرێگەی ئەنجامدانی چەند دیدارێكەوە لەگەڵ ئەو كەسایەتییانەی جێ پەنجەیان لەسەر گەشەپێدانی ئابوری هەرێمی كوردستان هەیە، ئاماژە بەو هەوڵ و پرۆژانە كراوە كە دورمەودان و بونەتە هۆی گەشەپێدانی ئابوری لەهەرێمی كوردستان و بونیادنانەوەی ژێرخانێكی ئابوری پتەو بۆ هەرێمی كوردستان.

 لەبەشێكی ئەو راپۆرتەداو  بەناونیشانی ( سەرۆكێك، سیاسەتمەدارێك شوێن پێی خۆی لەسەر كوردستان جێ دەهێڵێت)، گفتوگۆیەك لەگەڵ (پەروین بابەكر) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وەزیری پێشووتری پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمپانیای وزە ئەنجام دراوە، (پەروین بابەكر) ئاماژەی بەوەكردووە (لە ئێستادا هەرێمی كوردستان چانسێكی باشە بۆ سەرمایەداران تا شوێن دەستی خۆیانی لێ بە جێبهێڵن، هەروەها ئاماژەشیكردووە بەهەوڵە بەردەوام و درێژخایەنەكانی پرۆسەی بەتایبەتیكردنی كارگەكان، لە ناویاندا بە تایبەتیكردنی كارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە لەو كاتەدا كە (پەروین بابەكر) وەزیری پیشەسازی هەرێمی كوردستان بوو، باسی لەوەشكردووە لە ئێستادا چەندین هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی پرۆسەی بەتایبەتیكردن زۆربەی جومگە و دامەزراوە گرنگەكانی بواری  بازرگانی و ئابوری بگرێتەوە.

سەبارەت بەهەوڵەكانیان وەك كۆمپانیای وزە بۆ چارەسەركردنی كێشەو قەیرانی سوتەمەنی لەسنوری پارێزگای سلێمانی، لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەهەوڵ و ماندووبوون و پێشنیارەكانی (پەروین بابەكر)كراوە لەهەوڵدان بۆ دابینكردنی هەلی كار و سەرچاوەی سوتەمەنی پارێزگای سلێمانی كردووە.لەبارەی چۆنیەتی سودوەرگرتن لەسامانی سروشتی هەرێمی كوردستان، (پەروین بابەكر) بە (فۆرن پۆلیسی) و (پریسما ریپۆرت)ی راگەیاندووە" سەروەت و سامانی ئەم خاكە مافی هاووڵاتییانە و دەبێت خێر و بێرەكەشی بۆ هەمووان بێت،  پێویستە نەوت و سامانی سروشتی بكەین بە ئامرازێكی دروست بۆ بۆ بونیادنانی ژێرخانی ئابوری و پیشەسازی بەهێز و لەرێگەی پلانێكی گشتگیری دورمەوداشەوە بیرمان لای نەوەكانی داهاتووش بێت".

لەئێستادا گۆڤاری  (فۆڕن پۆلیسی) لەسەر ئاستی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و وڵاتانی تری جیهان بەیەكێك لەگۆڤارە جدی و پڕخوێنەرەكان دادەنرێت و راپۆرت و بەدواداچوونەكانیشی كاریگەرییان لەسەر پرۆسەی بڕیاردان و چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكاندا هەیە.

PUKmedia 

789679.png

8678967.png

2/2/2019 16:38:00