وێنه‌..ئوردن سه‌دان پارچه‌ ئاسه‌وار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ عیراق

ل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، 1300 پارچه‌ ئاسه‌واری ده‌گمه‌نی له‌ هاوتا ئوردونیه‌كه‌ی عومه‌ر ره‌زاز وه‌رگرته‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردن به‌ده‌ستیانهێنابوونه‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی " سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سوپاسی هاوتا ئوردنیه‌كه‌ی كردووه‌ له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و پارچه‌ ئاسه‌واره‌ به‌قاچاخبراوانه‌و گێڕانه‌وه‌یان بۆ عیراق".

راگه‌یندراوه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری عه‌بدولمه‌هدیه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ " ئه‌و ئاسه‌واره‌ ده‌گمه‌نانه‌ ئه‌گه‌رچی خاوه‌ندارێتیه‌كه‌یان بۆ عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام موڵكی مرۆڤایه‌تین و گێڕانه‌وه‌شیان قازانجی عیراق و ئوردنی تێدایه‌".

هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، دوای دانیشتنێكی گفتوگۆ كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2-2-2019 له‌ ناوچه‌یه‌كی سنوری نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ڕێوه‌چوو، یاداشتی راده‌ستكردنی پارچه‌ ئاسه‌واره‌كان له‌نێوان عیراق و ئوردندا ئیمزاكرا.

PUKmedia تایبه‌ت

 

1ee2ed62ea4e1ade90f8e5de9ab3271d.2.jpg

03ada83f2d2b8d3ff748d2af91108aa8.2.jpg

3fcce67e81dd9e81e40071cc22d1debc.2.jpg

4d054e151e8f40d638944b337656e263.2.jpg

36baf9e2191176b924feafdcfe7d5653.2.jpg

54b493674b983aef851e4ac6f77c0468.2.jpg

93c5a2bab3ce3dab1dede4973c714f99.2.jpg

99b16045f413703db0aee527ec0954f9.2.jpg

994ccaba6603dc018212e844e1ea250f.2.jpg

200954de9e8874a5d5b8ade45f037bf5.2.jpg

200954de9e8874a5d5b8ade45f037bf5.2.jpg

aaa4ca7d9235f85d28a67089a8b114f2.2.jpg

e68eeada61416e3a8818c5cc747f824e.2.jpg

e907c09ae561464716eb390ad85428cd.2.jpg

e5430b4b5a897945625bc0f1a82fb55f.2.jpg

2/2/2019 15:58:00