نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له‌ یۆنان پیرۆزبایی له‌ كوردستانی نوێ ده‌كات

به‌بۆنه‌ی یادی 28 ساڵه‌ی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له‌ یۆنان پیرۆزبایی له‌ كوردستانی نوێ ده‌كات و هیوای به‌رده‌وامبوونیان بۆ ده‌خوازێت. ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌یه‌:

بۆ به‌ڕێزان سه‌رنوسه‌رو ده‌سته‌ی نووسه‌ران و كارمه‌ندان و خوێنه‌رانی كوردستانی نوێی ئازیز:

له‌ ساڵیادی ده‌رچوواندنی ژماره‌ سفر-ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی دوای راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی ١٩٩١ به‌ناوی خۆمان و هه‌موو هه‌ڤاڵانمان له‌ یۆنان پیرۆزبایتان لێده‌كه‌ین و له‌م یاده‌دا سڵاو ده‌نێرین بۆ رابه‌رو سه‌روه‌رمان جه‌نابی مام جه‌لال، كه‌ ده‌رچواندنی كوردستانی نوێ یه‌كێكه‌ له‌ بیرۆكه‌و یادگارییه‌كانی جه‌نابیان و پێشه‌نگی میدیاكان بووه‌و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه‌، به‌تایبه‌تی دوای هه‌موو كۆسپ و ئاسته‌نگه‌كان كوردستانی نوێ وه‌ك چه‌پكه‌ گوله‌كه‌ هه‌ر به‌گه‌شی مایه‌وه‌.

كوردساتنی نوی له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی پڕ له‌ شكۆو سه‌روه‌ری خۆیدا خه‌رمانێكی پر به‌رهه‌می له‌ بواری رۆژنامه‌وانی كوردیدا ده‌سته‌به‌ركردووه‌و خوێندنگه‌یه‌كیش بووه‌ بوه‌ بۆ پێگه‌یاندنی راگه‌یاندنكاران.

له‌م یاده‌ جوان و نیشتمانیی و بزووتنه‌وه‌ی رۆشنبیرییدا، سڵاو له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا به‌رده‌وامن له‌خزمه‌تكردنی كلتورو رۆشنبیریی و زمانی شیرینی كوردی.

هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ئه‌خوازین.

ره‌وا حه‌مه‌
نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
له‌ یۆنان

١١/١/٢٠١٩

PUKmedia

11/1/2019 16:36:00