نوێنه‌ری یه‌كێتی و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان سه‌ردانی كه‌نیسه‌ی ماریا ده‌كه‌ن

دانیمارك - نوێنه‌ری كۆمیته‌ وشاندێكی جالیه‌ی عیراقی ولایه‌نه‌كان به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی جه‌ژنی كریسمس و ساڵی نوێ سه‌ردانی كه‌نیسه‌ی ماریا ده‌كه‌ن.
له كۆپنهاگنی پایه‌ته‌ختی ولاتی دانیمارك  شاندێكی كۆمیته‌ی رێكخستنی دانیماركی(ی.ن.ك) له‌گه‌ل نوێنه‌رانی لایه‌نه‌كانی عیراقی به‌ناوی جالیه‌ی عیراقی كه‌ پێك هاتبوون له‌ چه‌ند نه‌ته‌وه‌و ئاینی جیاواز سه‌ردانی كه‌نیسه‌ی ماریایان كرد.به‌مه‌به‌ستی و پیرۆزبایكردنی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و هاتنی سالی نوێ ی زاینی و تازه‌كردنه‌وه‌ی په‌یامی برایه‌تی وپێكه‌وه‌ژیان كه‌ پێشتر چۆنبوون ئێستاش به‌هه‌مان شێوه‌ی جاران ده‌بێ وه‌ك برابن سه‌رباری ئه‌و ناهه‌قی و ناكۆكیانه‌ی كه‌ نه‌یاران و دوژمنانی مرۆڤایه‌تی خستویانه‌ته‌ نێو پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌جیاوازه‌كان به‌تایبه‌تیش له‌دوای ئه‌و رووداوه‌ نه‌خوازراوانه‌ كه‌ له‌چه‌ند سالی رابردوودا له‌ عیراق و سوریا روویاندا. 

له‌پێشوازیه‌كی گه‌رمدا له‌لایه‌ن قه‌شه‌ فارس تۆماو ستافی كه‌نیسه‌ به‌خێرهاتنی شانده‌كانی میوانیان كردو خۆشحاڵییه‌كی زۆریان ده‌ربڕی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ . به‌ومه‌به‌سته‌ش  وه‌فده‌كه‌ی كۆمیته‌ كه‌پێك هاتبوون له‌ به‌رپرسی كه‌رتی كۆپنهاگن هاورێ مه‌حمود و به‌رپرسی كه‌رتی هۆیتاستروپ  رزگار عبدالله‌ به‌ناوی كۆمیته‌و سه‌رجه‌م رێكخستنه‌كانی یه‌كێتییه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزباییان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ئاراسته‌ی به‌رێز قه‌شه ‌تۆما و  ستافی كه‌نیسه ‌ماریا به‌تایبه‌تی و سه‌رجه‌م خرستیانه‌كانی جیهانكرد به‌گشتی. هه‌روا له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیاندا ئاماژه‌یان به‌ پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌و و جۆره‌ها ئاینزاكانی كوردستانیان كرد به‌تایبه‌تیش له‌ ‌شاری سلێمانی و  شاری هه‌ولێر و هه‌رمۆته‌ی كۆیه‌، هه‌روا هیوایان خواست ئه‌م بۆنه‌یه‌ ببێته‌ مایه‌ی پته‌وكردنی برایه‌تی و پێكه‌وژیان له‌ نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌و ئاینزاكانی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تی و جیهان به‌گشتی.

PUKmedia

11/1/2019 16:20:00