شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوو خانوو بۆ موباره‌ك و براكه‌ی دروستده‌كات

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د  تێچووی دروستكردنی دوو خانووی شایسته‌ به‌ژیان بۆ دوو هاوڵاتی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌ ناوه‌كانی موباره‌ك شه‌ریف و فه‌رهاد شه‌ریف ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی.

دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی خراپی گوزه‌ران و شوێنی نیشته‌جێبوونی دوو برای خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌ناوه‌كانی  موباره‌ك شه‌ریف و  فه‌رهاد شه‌ریف له‌ شارۆچكه‌ی تاسڵوجه‌ی سه‌ر به‌شاری سلێمانی، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بڕیاریدا كه‌ تێچووی دروستكردنی دوو خانووی شایسته‌ به‌ژیان بۆ هه‌ردوو خێزانی موباره‌ك و فه‌رهاد شه‌ریف بگرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی.

له‌سه‌ر  راسپارده‌ی خاتووشاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د  ئه‌مڕۆ 11-1-2019 ستافی نوسینگه‌ی تایبه‌تی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، سه‌ردانی خانه‌واده‌ی هه‌ردوو هاوڵاتی مووباره‌ك شه‌ریف و فه‌رهاد شه‌ریف  یان كرد له‌ شارۆچكه‌ی تاسڵوجه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنای خراپی گوزه‌ران و شوێنی نیشته‌جێبوون و مانه‌وه‌ی هه‌ردوو خێزانه‌كه‌بوون ،

له‌و چوارچێوه‌یه‌ش له‌سه‌ر راسپارده‌ی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ، ده‌ست به‌جێ بڕیاردرا تا ئه‌و كاته‌ی ماڵێكی شایسته‌ به‌ژیانیان بۆ بونیاد ده‌نرێت ، شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ هه‌ردوو خێزانه‌كه‌  دابینكرێت  تا به‌ شكۆوه‌ دوور له‌ میحنه‌تی ژیان و سه‌رماو سۆڵه‌ی به‌كاریگه‌ری ئه‌م وه‌رزه‌ ، خێزانی مووباره‌ك شه‌ریف و فه‌رهاد شه‌ریف تێیدا بژین .

لای خۆیانه‌وه‌ خانه‌واده‌ی  مووباره‌ك شه‌ریف و فه‌رهاد شه‌ریف  له‌زاری  نوره‌ده‌ین شه‌ریف ی برایان ، سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كرد ، كه‌ ده‌ستگیرۆیی بنه‌ماڵه‌كه‌یانی كردووه‌ و خێزانه‌كه‌یانی له‌ نه‌هامه‌تی رزگاركردو دووباره‌ هیوای بۆگه‌ڕاندونه‌ته‌وه‌ و سوپاسی خه‌م خۆری خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د یشیكرد كه‌ به‌رده‌وام ده‌ستگیرۆی  لیقه‌وماو و هه‌ژارانی ئه‌م ووڵاته‌ بووه‌ .

 له‌ ئێستادا له‌سه‌ر راسپارده‌ی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ، هه‌موو رێكارێك گیراوه‌ته‌به‌ر تا به‌زووترین كات ، ماڵێكی شایسته‌به‌ژیان بۆ هه‌ردوو خانه‌واده‌ی مووباره‌ك شه‌ریف و نوره‌دین شه‌ریفی برای له‌شارۆچكه‌ی تاسڵوجه‌ی سه‌ربه‌شاری سلێمانی بۆ دروستبكرێت .


PUKmedia نوسینگه‌ی تایبه‌تی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

40 (1).jpg

40 (3).jpg

50 (3).jpg

50 (2).jpg

50 (1).jpg

11/1/2019 16:02:00