PUKmedia: كوردستانی نوێ قوتابخانەی زۆرێك لەرۆژنامەنوسان‌و نووسەرانە

به‌بۆنه‌ی 28 هه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ماڵپه‌ڕی PUKmedia له‌بروسكه‌یه‌كدا وێڕای پیرۆزبایی ، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ به‌ ڕۆژنامه‌یه‌كی سه‌نگین و هاوسه‌نگ و ڕاستگۆ ده‌زانێت و قوتابخانه‌ی یه‌كه‌می ده‌زانێت بۆ زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان.


  ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسكه‌كه‌:

به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ-ی ئازیز

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵكردنی مۆمی 28 مین ساڵیانی ده‌رچوونی كوردستانی نوێ وه‌كو یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی دوای راپه‌ڕین، پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین  و هیوای به‌رده‌وامی و درێژه‌پێدانی كاروانی پڕسه‌روه‌ری رۆژنامه‌وانییتان بۆ ده‌خوازین.

كوردستانی نوێ كه‌ قوتابخانه‌ی یه‌كه‌می زۆرێك له‌ رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رانی سێ ده‌یه‌ی رابردووی هه‌رێمی كوردستانه‌، له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا هه‌میشه‌ وه‌كو رۆژنامه‌یه‌كی سه‌نگین و هاوسه‌نگ و راستگۆ ناسراوه‌، هه‌ر ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌شه‌ كه‌ ده‌یخه‌نه‌ ریزی پێشه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌ رێزلێگیراو و خاوه‌ن پێگه‌كان. جگه‌ له‌وه‌ش به‌رده‌وامی ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی سی ساڵی رابردوودا گه‌واهیده‌ری ره‌گداكوتاوی پته‌وی ئه‌و په‌یام و پایانه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ری دامه‌زراوه‌ و كاریان بۆده‌كات.

له‌م بۆنه‌یه‌دا جگه‌ له‌ ده‌ستخۆشی و پێزانین بۆ رۆژنامه‌نووسانی، ئاواته‌ خوازین وه‌كوو هه‌میشه‌ كوردستانی نوێ له‌ پێشكه‌وتن و به‌ ره‌نگ و ناوه‌رۆكی نوێ و تازه‌گه‌رانه‌وه‌ بیبین.

دووباره‌ پیرۆزه‌ و هه‌میشه‌ به‌ره‌و پێگه‌ی باشتر.

ستافیPUKmedia


PUKmedia

11/1/2019 15:36:00