مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك: جگه‌ له‌بڕیاری دادگا هیچ بڕیارێكی دیكه‌ قبوڵ ناكه‌ین

ڕاگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ تێدا هاتووه‌، كه‌یسی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ئێستادا له‌ دادگای عیراقه‌ و جگه‌ له‌ بڕیاری دادگا هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌كی تر قبوڵ ناكه‌ن.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ستPUKmedia که‌وتووه، هاتووه‌: ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پێناو پاڕاستی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕاگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و ئارامی ڕه‌وشه‌كه‌ به‌ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی خۆمان ده‌زانین له‌م پێناوه‌دا بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵا ته‌نها بۆ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌ڵبه‌نده‌. بۆیه‌ به‌ هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین ئه‌گه‌ر لایه‌نێك یان كه‌سێك له‌خۆشه‌ویستییان بۆ ئاڵاكه‌ له‌شوێنی تر به‌رزیان كردبێته‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكه‌.

PUKmedia

50054508_1130363220479422_9071787806161895424_n (1).jpg

11/1/2019 14:17:00