كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا ده‌ستیپێكرد

دوای بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌سوریا، پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد.

به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11-1- 2019  وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند كه‌ پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا ده‌ستپێكردووه‌.
وته‌بێژه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ پرۆسه‌كه‌ چه‌ند ده‌خایه‌نێت.

PUKmedia

11/1/2019 12:05:00