ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی: كوردستانی نوێ سیاسه‌تی چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی په‌یڕه‌و كردووه‌

به‌بۆنه‌ی یادی 28 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ سه‌رنووسه‌ر و ستاف و سه‌رجه‌م كادر و كارمه‌ندانی ڕۆژنامه‌كه‌ كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ كوردستانی نوێ سیاسه‌تی چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی په‌یڕه‌و كردووه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسكه‌كه‌:

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی بۆ كوردستانی نوێ : سیاسه‌تی چه‌پكه‌ كوڵه‌كه‌تان په‌یڕه‌و كردوه‌
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یادی ٢٨ ساڵه‌ی كوردستانی نوێ به‌رزڕاده‌گرێت

به‌رێزان / سه‌رنوسه‌ر و ستافی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رجه‌م كادر و كارمه‌ندانی كوردستانی نوێ

بابه‌ت/ بروسكه‌ی پیرۆزبایی

سڵاوی زانست و تێكۆشان...

به‌ ناوی سكرتاریه‌ت و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك) ه‌وه‌ به‌بۆنه‌ی یادی 28 ساڵه‌ی ده‌رچوانی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ وه‌ جوانترین پیرۆزبایتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین و هیوای هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ گرنگی و بایه‌خێكی ئێجگار گه‌وره‌ی به‌ راگه‌یاندن داوه‌ و چه‌ندین ئامرازی راگه‌یاندنی له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كاندا هه‌بووه‌ .

رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێش له‌ پاش راپه‌ڕین و له‌ (12/1/1992) به‌هه‌وڵ و كۆششی هه‌ڤاڵی به‌ڕێز ( مام جه‌لال ) و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ركرا كه‌له‌ باسی رۆژنامه‌كه‌دا ‌ ده‌ڵێت:” بۆ كوردستانێكی نوێیه‌ و له‌هه‌مووانه‌و هی هه‌مووانه‌و بۆ هه‌مووانه‌” ، كوردستانی نوێ هه‌میشه‌ سیاسه‌تی چه‌پكه ‌گوڵه‌كه‌ی په‌یڕه‌و كردووه‌ و هه‌ست به‌ لێپرسراوێتیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و پێشه‌یی خۆی كردوه‌ و له‌ كاروانی رۆژنامه‌وانی كوردیدا به‌رده‌وامه‌ و خزمه‌تێكی مه‌زنی به‌و بواره‌ گه‌یاندوه‌.

كوردستانی نوێ وه‌ك یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ و له‌ماوه‌ی ٢٨ ساڵی ته‌مه‌نیدا خه‌رمانێكی پر به‌رهه‌می له‌ بواری رۆژنامه‌وانی كوردیدا فه‌راهه‌م كردوه‌ و قوتابخانه‌یه‌ك بوه‌ بۆ پێگه‌یاندنی رۆژنامه‌نوسان ومیدیاكاران.

دووباره‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازین.


له‌گه‌ڵ ڕێزدا…

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك)


PUKmedia

11/1/2019 11:31:00