ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ئه‌نبار ژماره‌یه‌ك قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

 به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ پارێزگای ئه‌نبار له‌ ڕۆژئاوای عیراق كه‌سێك كوژرا و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.

كه‌مێك پێش ئێستا له‌ قه‌زای قائیم له‌ پارێزگای ئه‌نبار ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه‌ و له‌ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژراو و 9 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

PUKmedia

11/1/2019 11:19:00