سه‌رۆك كۆمار پێشوازی له‌ وه‌زیری نه‌وتی ئێران كرد

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 10-1-2019 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غداد پێشوازیكرد له‌ بیژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ وه‌زیری نه‌وتی كۆماری ئیسلامی ئێران و وه‌فدی یاوه‌ری.

له‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری نه‌وتی ئێراندا گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌كه‌رتی نه‌وت و وزه‌دا له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ھاریكاری دووقۆڵی نێوان عێراق و ئێران له‌  بواری نه‌وت و وزه‌دا به‌ گرنگ  زانرا.

PUKmedia

10/1/2019 21:53:00