ئۆغڵۆ: ئۆپراسیۆنه‌كانمان له‌سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت

وه‌زیری ده‌ره‌ویه‌ توركیا رایگه‌یاند: هێرشه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ سوریا دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكاش به‌رده‌وامی ده‌بێت.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا  ئه‌مڕۆ 10-1-2019، بڵاویانكرده‌وه‌، مه‌ولود چاویش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا رایگه‌یاندوه‌، هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانیان دژی هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌)له‌ناو خاكی سوریادا دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكاش له‌و وڵاته‌، به‌رده‌وامی ده‌بێت.

راشیگه‌یاند: بابه‌تی به‌جێهشتنی چه‌كه‌كانی ئه‌مریكا بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل دوای كشانه‌وه‌یان، زۆر نائاساییه‌و پێمان وایه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ ده‌درێته‌ ده‌ست گروپێكی تیرۆرست و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی پێده‌خرێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ له‌لای ئه‌نكه‌ره‌ تیرۆرستن.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی توركیا  

10/1/2019 18:46:00