روونكردنەوەیەك لەفڕۆكەخانەی سلێمانیەوە

فڕۆكەخانەی سلێمانی رایدەگەیەنێت: تا ئێستا بەڕەسمی هیچ بڕیارێكیان بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان بۆ توركیا بەدەست نەگەیشتوە. دەشڵێت هەر هەواڵێك لەسەر گەشتەكانی فڕۆكەخانە لە سەرچاوەیەی رەسمیەوە رانەگەنرێت باوەڕپێكراو نیە.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی سەبارەت بەبڵاوبونەوەی هەواڵی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی بۆ توركیا لە روونكردنەوەیەكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia، دەڵێت: بەهەموولایەكی رادەگەیەنین كە وەك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تا ئێستا بەڕەسمی هیچ بڕیارێكمان بەدەست نەگەیشتوەو هیچ زانیارییەك نیە بەدیاریكردنی وادەیەك بۆ دەسپێكردنەوەی گەشتەكان.

ئەوەش دەڵێت: بۆیە دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان هەر بڕیارێك دەربچێت لەوبارەیەوەو بگاتە لامان دەستبەجێ بۆ هەموولایەكی رادەگەیەنین و هەر هەواڵێك لەسەر گەشتەكانی فڕۆكەخانە لە سەرچاوەیەی رەسمی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە رانەگەنرێت باوەڕپێكراو نیە.

PUKmedia

10/1/2019 18:22:00