كامه‌ران و سامان عومه‌ر كۆنسێرتێك سازده‌كه‌ن

رێكخراوی هایما كۆنسێرتێك بۆ دوو هونه‌رمه‌ندی برا و گۆرانیبێژ كامه‌ران و سامان سازده‌كات.

سه‌مه‌د هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی هایما له‌ لێدوانێكدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رێكخراوه‌كه‌مان كۆنسێرتێك بۆ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند كامه‌ران عومه‌ر و سامان عومه‌ر سازده‌كات.

وتیشی: كۆنسێرته‌كه‌ له‌ هۆڵی سپی له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌شێك له‌ داهاتی كۆنسێرته‌كه‌ بۆ كاری خێرخوازی ده‌بێت.

ئه‌وه‌شیخسته‌روو، كه‌وابڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تای مانگی 3 كۆنسێرته‌كه‌ بكرێت و زۆرینه‌ی ئامادده‌كاریه‌كانیشی ته‌واو بووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

10/1/2019 17:15:00