كۆسرت ره‌سوڵ: لەدەستدانی د. جەمال نەبەز زیانێكی گەورەیە

كۆسرەت ڕەسول عەلی پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی پڕۆفیسۆر د. جەمال نەبەز دەكات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...............

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەڕێزان: خانەوادەو كەسوكاری خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز

زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی بیرمەندو ڕۆشنبیرو ڕۆشنفكرو نووسەر و ئەكادیمیستی گەورەی گەلەكەمان پڕۆفیسۆر دكتۆر جەمال نەبەزم بیست، لەناخەوە دڵگران و خەمباری كردم، دكتۆر جەمال نەبەز یەكێك بوو لە گەورە نووسەرو ڕۆشنبیرو ئەكادیمیستانی كورد، كە لە تەمەنی پڕ بەخششی خۆیدا خزمەتێكی یەكجار گەورەی بە ئەدەب و فەرهەنگ و كلتووری كرد، لەدەستدانی دكتۆر جەمال نەبەز كۆستێكی قووڵ و  زیانێكی گەورەیە لە كاروانی ڕۆشنبیری و ئەدەبی كوردی، كەلێنێكە بە سانایی پڕ نابێتەوەو قوڕسە بتوانین جێدەستی پڕ بكەینەوە، بەڵام بۆ هەمیشەو تا ئەبەد بەرهەم و داهێنانەكانی لەفكرو هزری هەمووماندا دەمێنێتەوە.

لەم بۆنە خەمناك و ناخۆشەدا، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی نووسەران و ڕۆشنبیرانی كوردو خانەوادەكەتە بەڕێزەكەتان دەكەم، لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێ.

انا لله وانا اليه راجعون

كۆسرەت ڕەسول عەلی
جێگری سكرتێری گشتی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان

PUKmedia

8/12/2018 23:17:00