كوردانی مه‌نده‌لی داوای گێڕانه‌وه‌ی مافه‌كانیان ده‌كه‌ن

هاووڵاتییان مه‌نده‌لی له‌ خۆپیشاندانێكدا داوای هه‌لچوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری 617 ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سه‌وره‌ی رژێمی به‌عسی رووخاو ده‌كه‌ن.

سه‌عدون فه‌یلی به‌رپرسی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 8-12-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌شداریمان له‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی به‌شێكی زۆر له‌ هاووڵاتییانی قه‌زای مه‌نده‌لی كرد، كه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره‌ 617 ی ئه‌نجومه‌نی قیاده‌ی سه‌وره‌ی رژێمی به‌عسی رووخاو، كه‌ به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و موڵك و زه‌وی هاووڵاتییانی كورد له‌ ناوچه‌كه‌دا گیراوه‌.

راشیگه‌یاند: خۆپیشانده‌ران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمارو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد، كاری جددی بكه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه‌ پێشتر زوڵم و زۆریان به‌رامبه‌ر كراوه‌و ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵ و زه‌وییه‌كانیاندا گیراوه‌.

فه‌یلی وتیشی: وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداریمان له‌ خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی مه‌نده‌لی كردو پشتگیری و پشتیوانی خۆمانمان بۆ دووپاتكردنه‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، یه‌كێتی كاری جددی ده‌كات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌ خوراوه‌كانی ئه‌و هاووڵاتییانه‌.

PUKmedia تایبه‌ت
 

8/12/2018 19:39:00