ناوه‌ڕۆكی هاوتاكردنی موچه‌ی وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئه‌كاونتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، ناوه‌ڕۆكی كۆنوسی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 5-12-2018 ی و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به‌ بڕیاری دیوانی له‌ به‌غدا به‌ ژماره‌ 98 له‌ 13-11-2018 بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ته‌شریعی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ژماره‌ 26 ساڵی 2018 تایبه‌ت به‌ یه‌كخستنی ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌ھیدان و زیندانیه‌ سیاسیه‌ قاره‌مانه‌كان له‌گه‌ڵ ھاوتاكانیان له‌به‌غدا جێی خۆشحاڵییه‌.

له‌ نوسینه‌كه‌یدا ئامانج ره‌حیم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشیه‌ لیژنه‌ ھاوبه‌شه‌كه‌ كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی خاتوو (ناجیحه‌ عه‌بدولئه‌میرئه‌لشه‌مه‌ری) سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌ھیدانی فیدراڵیه‌، له‌ بڕگه‌ی 1 ی كۆنووسه‌كه‌دا داوایان له‌ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی كردوه‌ بۆ ته‌رخانكردنی پاره‌ی پێویست بۆ مافی كه‌سوكاری شه‌ھیدان و زیندانیانی سیاسی ھه‌رێم وه‌ك ھاوتاكانیان له‌ به‌غدا.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ ته‌رخانكراویی ھه‌ردوو ده‌زگای شه‌ھیدان و زیندانیانی سیاسی حكومه‌تی فیدراڵی له‌ چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌ له‌ ساڵی 2005 ه‌وه‌ له‌خشته‌ی خه‌رجییه‌ سیادییه‌كان، بۆ ئه‌مساڵیش 2019 به‌ھه‌مان شێوه‌ كه‌ له‌خشته‌كه‌ی خواره‌وه‌دا خستومه‌ته‌ڕوو ھاوپێچی پڕۆژه‌ قانونی بودجه‌ی فیدڕاڵ ساڵی 2019 یه‌، ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ مافی كه‌سوكاری شه‌ھیدان و زیندانیانی سیاسی به‌پێی مادده‌ی 132 ی ده‌ستوور له‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی فیدراڵیه‌.

واته‌ ھه‌رێم ساڵانه‌ تا 2014 به‌شداری بودجه‌ی ئه‌و دوو ده‌زگایه‌ی كردوه‌ به‌ ڕێژه‌ی 17٪‏  و بۆ ئه‌مساڵیش به‌ رێژه‌ی 12.67٪‏ به‌بێ ئه‌وه‌ی ھیچ سودێكی بۆ شه‌ھیدان و زیندانیانی سیاسی ھه‌رێم ھه‌بووبێت، چونكه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی ھه‌رێم دوای داشكاندنی خه‌رجییه‌ سیادییه‌كان بووه‌.

بۆ ئاگاداربوونی زیاتری ماف وئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌ھیدان و زیندانیانی سیاسی به‌ پێی یاسا فیدراڵییه‌كان بزانن، سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن...


لینكی یه‌كه‌م...
 لینكی دووه‌م..


PUKmedia له‌فه‌یسبوكی ئامانج ره‌حیم وه‌رگیراوه‌

1144.jpg

8/12/2018 19:39:00