عیراق.. كێشه‌ی كه‌می غاز كۆتایی پێدێت

به‌رپرسێكی عیراقی ده‌ڵێت عیراق پێویستی به‌ نزیكه‌ی دوو ساڵ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌م و كورتیه‌كانی غاز پڕبكاته‌وه‌.

حه‌یان عه‌بدولغه‌نی به‌رپرسی كۆمپانیای غازی باشوری حكومی به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، عیراق پیویتسی به‌ نزیكه‌ی 2 ساڵ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌م و كورتیه‌كانی غاز پڕبكاته‌وه‌و هاورده‌كردنی غازی ئیران بوه‌ستێت، كه‌له‌ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌كارده‌هێنرێت.

وتیشی: واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌ عیراق رۆژانه‌ بگاته‌ 1.3 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه‌ له‌ كۆتایی ساڵی 2020.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و بڕه‌ غازه‌ی ئێستا عیراق به‌رهه‌می ده‌هێنێت پێداویستی وێستگه‌كانی كاره‌با پڕناكاته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌تا ئێستا غاز له‌ ئیرانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێت.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

6/12/2018 16:10:00