نرخی نه‌وت دابه‌زی

به‌هۆی پێشنیارو پێشبینییه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ناجێگریی و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر بازاڕی وزه‌، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی تۆماركرد.

ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 6-12-2018، بڵاویكرده‌وه‌ به‌هۆی پێشنیارو پێشبینییه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ناجێگریی و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر بازاڕی وزه‌، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی تۆماركرد.

 راشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆش وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپیك له‌ ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا بۆ بڕیاردان له‌باره‌ی سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ كۆبوونه‌وه‌دان، تاكو به‌ هه‌ماهه‌نگی بڕیارێك له‌باره‌ی سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بده‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان 2.72 دۆلار دابه‌زی و گه‌یشته‌ 58.36 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 2.32 دۆلار دابه‌زی و گه‌یشته‌ 50.57 دۆلار.

PUKmedia رۆیته‌رز

6/12/2018 16:09:00