ھۆشداری له‌ باره‌ی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌ھدی ده‌درێت

ھاوپه‌یمانی چاكسازیی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ھه‌موو ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له‌ پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كانی حكومه‌تی عیراق، ره‌تده‌كاته‌وه‌.

ئه‌ندامانی ھاوپه‌یمانی چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆیان له‌باره‌ی داڕشتنی سیستمی ناوخۆ و رێكخستنی كاره‌كانی ھاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوه‌: هه‌رله‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی ھاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ ھه‌موو جۆره‌ ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كیی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كانی كابینه‌ی حكومه‌تی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌ھدی ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌و په‌یامه‌شیان به‌ ئاشكرا، له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا خستوه‌ته‌ڕوو.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی عیراق

6/12/2018 15:44:00