نوێنه‌رێك: زیاتر له‌100 پڕۆژه‌یاسای خولی پێشوو پەسندنەكراون

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: دانیشتنی ئه‌مڕۆی نوێنه‌ران تایبه‌ت ده‌بێت به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كی خولی پێشووی نوێنه‌ران .

مه‌ریوان نادر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 6-12-2018، به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا دانیشتنی نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌لبوسی ده‌ستیپێكردوه‌و به‌ پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كی خولی پێشوو ده‌كرێت كه‌ له‌ خولی پێشوو هه‌بوون و په‌سه‌ند نه‌كراون.

راشیگه‌یاند: ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ی كه‌ ماون نزیكه‌ی 111 پڕۆژه‌ یاسای خولی پێشوون .

مه‌ریوان نادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌رله‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ بنیاتنانه‌وه‌ی پارێزگای به‌سڕه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وتیشی: ده‌نگ له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ به‌دواچوونی گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با دراوه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

6/12/2018 15:33:00