نرخی نه‌وت دابه‌زی

به‌هۆی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی ئابوری جیهانی، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی تۆماركرد.

 ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 5-12-2018، بڵاویكرده‌وه‌ به‌هۆی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی ئابوری جیهانی، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی تۆماركرد.

راشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆش نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان 94 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته‌ 61.14 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 81 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته‌ 52.44 دۆلار.

PUKmedia رۆیته‌رز

5/12/2018 12:16:00