چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌سه‌ندكرا

یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌شنوسی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیای له‌و یه‌كێتییه‌ په‌سه‌ندكرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25-11-2018 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و به‌رپرسانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌كۆبوونه‌وه‌ی خۆیاندا ره‌شنوسی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌و یه‌كێتیه‌ په‌سه‌ندكرد.

بی بی سی له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ر 27 وڵاته‌كه‌ی ئه‌وروپا ئاماده‌بوون و رێزیان له‌ بڕیاره‌كه‌ی به‌ریتانیا بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌و یه‌كێتییه‌ گرت.

وڵاتانی ئه‌وروپا ته‌ئكیدیان له‌وه‌ كرده‌وه‌، به‌ریتانیا له‌م رێككه‌وتنه‌ باشتری ده‌ستنه‌ده‌كه‌وت و سه‌رۆكی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌وروپا سه‌رجه‌میان هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه‌ بوون كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌ به‌هانه‌یه‌كه‌ بۆ خۆشی و نه‌ هۆكارێكیشه‌ بۆ ناخۆشی.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێدایه‌، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا دۆناڵد تۆسك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاندبوو: ره‌شنوسی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ی كاری یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مڕۆش بڕیاری له‌باره‌وه‌ درا.


PUKmedia بی بی سی

25/11/2018 14:37:00