هه‌موو ماڵپه‌ڕو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌خۆڕای بكه‌نه‌وه‌

ئاشكرایه‌ له‌ پێشتردا كردنه‌وه‌ى ته‌نها ماسێنجه‌ر و فه‌یسبوك و چه‌ند ماڵپه‌رێكى دیاریكراو بێ به‌رامبه‌ر بوو له‌ ماڵپه‌ڕى (فرى به‌یسیك).

به‌ڵام له‌ ئێستادا ماڵپه‌رى  freebasicsفرى به‌یسیك خزمه‌تگوزاریه‌ خۆڕاییه‌كانى ئینته‌رنێتى فراوان كردووه‌، و  به‌ زیادكردنى خزمه‌تگوزاریه‌ نوێیه‌كانى بۆ به‌كارهێنه‌ران. ماڵپه‌رى فرى به‌یسیك كردنه‌وه‌ى ته‌واوى ماڵپه‌ڕه‌كان و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى كردووه‌  به‌ خۆڕایی.

ئێستا له‌ ڕێ ى ماڵپه‌ڕى (فرى به‌یسیك)ه‌وه‌ ده‌توانن سه‌رجه‌م تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى یوتیوب و ئینستاگرام و تویته‌ر و یاهوو و جیمه‌یڵ و ماڵپه‌ڕى گۆگڵ و سه‌رجه‌م ماڵپه‌ڕو سایته‌كانى ئینته‌رنێت بكه‌نه‌وه‌ به‌ خۆڕایى. هه‌روه‌ها ده‌توانن وێنه‌ و ڤیدیۆكانى فه‌یسبووك و گشت سایته‌كان  ببینن بێ به‌رامبه‌ر.

به‌كارهێنه‌ران ئه‌توانن سود له‌ خزمه‌تگوزاریه‌ نوێیه‌كانى فرى به‌یسیك وه‌ربگرن، و به‌بێ بوونى هیچ هێڵێكى ئینته‌رنێت  به‌خۆڕایی ته‌واوى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ماڵپه‌ڕه‌كان بكه‌نه‌وه‌ له‌ مۆبایله‌كانتان دا.

ماڵپه‌رى freebasics فرى به‌یسیك ڕۆژانه‌ بڕى 20 میگابایت پێ ده‌دات بۆ كردنه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌ نوێیه‌كانى.

له‌م لینكه‌وه‌ سه‌ردانى فرى به‌یسیك بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ى خزمه‌تگوزاریه‌ خۆڕاییه‌ نوێیه‌كانى كه‌ بریتین له‌: ئینستاگرام و یوتیوب و تویته‌ر و یاهوو و گۆگڵ و جیمه‌یڵ و هه‌موو ماڵپه‌ره‌كانى ئینته‌رنێت. 0.freebasics.com

PUKmedia  ئا/ كازم جلال

17/11/2018 09:19:00