روسیا نیگه‌رانه له‌رۆڵی ئه‌مریكا له‌رۆژهه‌ڵاتی فورات
حكومه‌تی روسیا نیگه‌رانی خۆی له هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پشتیوانی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌سوریا ده‌رده‌بڕێت.
ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی حكومه‌تی روسیا رایگه‌یاندوه:" ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌مریكا له‌رۆژهه‌ڵاتی فورات" رۆژئاوای كوردستان" ده‌یدات بۆ دروستكردنی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆ یان نیمچه سه‌ربه‌خۆ ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوری سوریایه‌و كێشه‌ی زۆر دروست ده‌كات".
رونیشكردوه‌ته‌وه:" روسیا نیگه‌رانه له‌و دۆخه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی له‌لای توركمان و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كان جگه له‌كورد دروست ده‌كات".
PUKmedia ئاژانسه‌كان
11/10/2018 10:31:00