ئه‌ڵمانییه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز كورد له‌توركیا سزا ده‌رێت

دادگای توركیا سزای سێ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز كوردی دانیشتوی هامبۆرگدا سه‌پاندو داواكاری گشتیش  تۆمه‌تی پروپاگه‌نده‌ی بۆ تیرۆرستان خسته‌پاڵ.

ئه‌مڕۆ 14ی ئه‌یلولی 2018 كه‌ناڵی ڕه‌سمی ئه‌ڵمانیا ARD بڵاویكرده‌وه‌ داواكاری گشتی توركیا به‌تۆمه‌تی پروپاگه‌نده‌ بۆ تیرۆرستان له‌تۆڕه‌ كۆمه‌لیه‌تیه‌كان..! سزای سێ ساڵ ومانگێك و پانزه‌ رۆژ زیندانی به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیه‌كی به‌ره‌گه‌ز كوردی دانیشتوی هامبۆرگ دا سه‌پاند..وه‌ك كه‌ناڵی ره‌سمی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێ ئه‌م هه‌واڵه‌ كه‌ناڵه‌كانی NDR،WDR و ڕۆژنامه‌ی"زوددۆیتشه‌تسایتۆنگ"به‌دواداچونیان..له‌سه‌ركردوه‌..تۆمه‌تبار"Ilhami.A"دوای سزادانی به‌فه‌رمانی دادوه‌ر سزاكه‌ی هه‌ڵپه‌سێراوه‌و ئازادكراوه‌ به‌لام رێگه‌ی پێنادرێ له‌توركیا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌و بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا ئێستا پارێزه‌ره‌كه‌ی داوای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی سزاكه‌ی كردوه‌..به‌پێی تۆمه‌ته‌كان ئه‌م كورده‌ ئه‌ڵمانیه‌ له‌تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك له‌دژی ده‌وڵه‌تی توركی شتی نوسیوه‌و له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی ڕابردوه‌وه‌ فه‌رمانی گرتنی ده‌رچووه‌و له‌گوندی"ساریباسك"ی كوردی له‌هه‌رێمی"ئیلایزج"ده‌ستگیركراوه‌ له‌وساوه‌ تارۆژی حوكمه‌كه‌ی له‌زینداندا ده‌ستبه‌سه‌ر بووه‌..كه‌ناڵی ره‌سمی ئه‌ڵمانیا بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌م كورده‌ ئه‌ڵمانیه‌ ته‌مه‌ن 46 ساڵه‌ ئه‌ڵمانیه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز كورده‌و له‌ساڵی1992وه‌ شۆفێری ته‌كسیه‌ له‌هامبۆرگ و له‌م دواییه‌دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ توركیا تائاگای له‌دایكه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ی بێت..به‌پێی زانیاریه‌كانیش پۆلیسی توركی له‌كاتی ده‌ستگیركردنیا شوقه‌ی مالی باوكی پشكنیووه‌..

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

021000.bmp

14/9/2018 14:27:00