PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر 18:08:13 2010-07-29
به‌نزینخانه‌كانی شاری چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی گرانبونی نرخی سوته‌مه‌نییه‌وه بڕیاریانداوه به‌نزینخانه‌كانیان دابخه‌ن تا ئه‌وكاته‌ی كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌مڕۆش له یاداشتێكدا كه‌سه‌رجه‌م خاوه‌ن به‌نزینخانه‌كان ئیمزایان كردووه ئاڕاسته‌ی قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵیان كردووه داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان ده‌كه‌ن.
نوێنه‌ری به‌نزینخانه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ به PUKmedia ی راگه‌یاند: گه‌ر تا 1-8 چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان بۆ نه‌كرێت ئه‌وا به‌نزینخانه‌كانمان داده‌خه‌ین، وتیشی: ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌ڕووی به‌نزینخانه‌كان بووه‌ته‌وه له دوو خاڵدا خۆی ده‌بینێته‌وه له‌وانه به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی له 440 دیناره‌وه بۆ 460 دینار‌و داواش ده‌كه‌ین لیتری بده‌ین به 500 دینار دیاره ئه‌م نرخه‌ش بۆ هیچ كام له به‌نزینخانه‌كان شیاو نین و له‌بری سود زیانیشمان پێده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها كه‌می ئه‌و بڕه سوته‌مه‌نیه‌ی ده‌گاته چه‌مچه‌ماڵ له شاری سلێمانیه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: گه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان بۆ نه‌كرێت له‌سلێمانی ئه‌وه بخرێینه‌وه سه‌ر كه‌ركوك .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هۆبه‌ی سوته‌مه‌نی چه‌مچه‌ماڵیش پێیڕاگه‌یاندین: خاوه‌نی به‌نزینخانه‌كان مافی خۆیانه كه داوای ئه‌وه بكه‌ن سوته‌مه‌نیان له كه‌ركوكه‌وه بۆ بێت نه‌ك له‌سلێمانی له‌به‌رئه‌وی له كه‌ركوك یه‌ك لیتر به‌نزین به 440 دیناره له‌لایه‌كی تریشه‌وه بڕی سوته‌مه‌نیان زیاتر پێده‌گات وه‌ك له ئێستا.