سایتی ئه‌لکترۆنی رۆژنامه‌ی EXPRESS.DE هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی تۆمه‌تبار حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 38 ساڵان به‌ڕه‌گه‌ز کوردی عيراقی خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ری سلێمانی به‌تۆمه‌تی کوشتنی هاوسه‌ره‌که‌ی بڵاوکرده‌وه، که‌ماوه‌ی زیاتر له مانگێکه پۆلیسی ئه‌ڵمانیاو وڵاتانی ئه‌وروپا له سۆراخ کردنیدان و به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، پێشتریش له‌به‌ر رۆشنایی بڕیاری داواکاری گشتی شاری(بۆن) دا بۆده‌ستگیرکردنی، ئه‌وتۆمه‌تباره، سایتی پۆلیسی (بۆن)na.presseportal له 1-7 وه راگه‌یاندنێکی سه‌باره‌ت روداوه‌که بڵاو کردبووه‌وه.
روداوه‌که وه‌ک له‌و دوسایته‌دا هاتووه، شه‌وی 27/28-6/2010 له‌گه‌ڕه‌کی der Holzlarer Heinrich-Behr-Straße تۆمه‌تبار حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د هاوسه‌ری سارا جه‌میل ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵان که‌پێکه‌وه له‌گه‌ڵ کچه‌که‌یان (هۆنای ته‌مه‌ن ٧ ساڵان) دا ده‌ژیان سارای هاوسه‌ری ده‌کوژێت، وه‌ک زانراوه پێشتر ده‌نگه‌ده‌نگیان بووه‌و له‌لایه‌ن دراوسێکانیه‌وه بیستراوه، به‌ڵام به‌کێشه‌یه‌کی ئاساییان زانیوه، واشی بۆچوون که خوازیاری جیابوونه‌وه‌بن له یه‌کتری، ئه‌م روداوه به‌یانی رۆژی 28-6 ئاشکرا ده‌بێت کاتێ منداڵه‌که‌ی وه‌ک هه‌ر به‌یانیه‌کی تر ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ دایکیدا بچێت بۆ قوتابخانه، به‌ڵام دایکی خه‌به‌ری نابێته‌وه پاشان په‌نا ده‌باته به‌ر دراوسێکانی کاتێ ده‌بینن ژنه کوژراوه پۆلیس دێت و له‌تاوانه‌که ده‌کۆڵێته‌وه، منداڵه‌که له‌لایه‌ن ده‌زگای تایبه‌ت به‌چاودێری و به‌خێوکردنه‌وه ده‌برێت، وه‌ک له زانیاریه‌کانی ئه‌و دوو سایته‌دا هاتووه دراوسێکانی ئه‌و به‌یانیه تۆمه‌تباریان بینوه به‌جانتایه‌که‌وه له‌وێستگه‌ی پاسی ناوچه‌که‌دا راوه‌ستاوه، له‌ڕاپۆرتی رۆژنامه‌ی ئێکسپرێس دا هاتووه دوای سێهه‌فته له‌و تاوانه ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی یۆنان تاوانبار حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د-یان ده‌ستگیرکردووه‌و بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوودا ته‌سلیم به پۆلیسی ئه‌ڵمانیا له شاری بۆن بکرێته‌وه.
مه‌رگه‌ساتێکی دڵته‌زێن و ویژدان سڕکه‌ری ناخۆشه، دوای ١٢ ساڵ له ژیانی هاوسه‌ری به‌رامبه‌ر به ژنێک ئه‌نجام ده‌درێت، له‌به‌دواداچونێکی PUKmedia دا و بۆ سۆراخکردنی ئه‌وهه‌واڵه‌و روداوه‌که، به‌پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت و باوه‌ڕپێکراو زانیمان که تۆمه‌تبار حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د له ١٩٩٨ وه ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ دایکی هۆنا پێکهێناوه‌و سه‌ره‌تا چونه‌ته به‌ریتانیا، به‌ڵام هه‌رزوو به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ی نێوانیان به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا ده‌چن له‌ماوه‌ی ١٢ ساڵ ته‌مه‌نی هاوسه‌رێتیدا چه‌ندینجار به‌جێی هێشتوون و وه‌ک ده‌ڵێن زوڵمی لێکردوون و نه‌چۆته ژێر باری هیچ ئه‌رکو لێپرسراوێتیه‌ک نه‌ک به‌ته‌نها وه‌ک هاوسه‌ر به‌ڵکو وه‌ک باوک بۆ منداڵه‌که‌یشی هیچ باوکایه‌تیه‌کی بۆی نه‌بووه‌و دواینجار دوای چه‌ندین به‌ڵێن و به‌خۆداچوونه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه لایان ماوه‌ی ساڵێک بوه‌و به‌ڕسمی هیچ ناونیشانێکیشی نه‌بووه و له‌سه‌ر ئه‌درێسی ئه‌وان بووه ، ئێستا دادگای (بۆن) له‌چاوه‌ڕوانی گه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تباره‌دایه‌و پێده‌چێت له داهاتویه‌کی نزیکدا دادگایی بکرێت.
تراژیدیای مه‌رگی (ن.ف) که به‌ناوی خوازراوی (سارا)وه بڵاوکراوه‌ته‌وه وه‌ک له هه‌ردوو راپۆرته‌که‌ی پۆلیس و رۆژنامه‌ی ئیکسپرێسیشدا هاتووه، کێشه‌که‌یان کێشه‌ی خێزانی و نه‌گونجاندن و هه‌ستنه‌کردن بووه به به‌رپرسیارێتی و سه‌ره‌نجامه‌که‌شی به‌و کاره‌ساته که‌وته‌وه.